پەیامی کورد … حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی تەرخانکرد
حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە تەرخاندەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت.
ئەو دوو ملیار و 500 ملیۆنەی کە بۆ پارێزگاکان خەرجکراوە، 925 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، 575 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆک و یەک ملیار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین تەرخاندەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ملیارێک و 500 ملیۆن دینار "بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر" خەرجدەکات.
ئەمساڵ بە هۆی کەمبارانی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کێشەی کەمئاوی لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە و جیا لە دروستبوونی گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی ماڵان، زیان بەر جوتیاران و ئاژەڵدارانیش کەوتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە