دوو بەشداربوویی دیکەی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی دەستگیر کران

دوو بەشداربوویی دیکەی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی دەستگیر کران

پەیام ی کورد … دوو بەشداربوویی دیکەی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی دەستگیر کران

لە درێژەی دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بەشدارییان کردووە دوو هاووڵاتیی دیکە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٣ی دێسامبری ٢٠٢١)،دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی سیروان قوربانی و  بورهان کەمانگەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی کامێران و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەرگەیەکی یاسایی و دادوەری دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە ئەم دوو هاووڵاتییە بە هۆی بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز لە سێدارە درا، دەستبەسەر کراون.

کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر ١٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێرانەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و بەڵێننامەی نووسراوەیان لێ وەرگیراوە و دوو کەسیان بە ناوەکانی مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی و ئامانج قوربانی دەستبەسەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە