وەزارەتی دەرەوەی عێراق: جۆرجیا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: جۆرجیا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

پەیامی کورد... وەزارەتی دەرەوەی عێراق: جۆرجیا کونسوڵخانە لە هەولێر دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی جۆرجیا خواستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەولێر نیشان دا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە زازا کاندلاکی باڵیۆزی نانیشتەجێی جۆرجیا لە عێراق کرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ،لە کۆبوونەوەکە باڵیۆزی جۆرجیا پیرۆزبایی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرد و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و جۆرجیا دا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، کە باڵیۆزی جۆرجیا ویستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەولێر و بابل نیشان دا، ئەمەش بەهۆی بوونی 3000 هەزار هاووڵاتیی جۆرجی لە عێراق بە تایبەتی پارێزگای دهۆک.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە