پەیامی کورد ... بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین بەهیواین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەبایی و یەكڕیزی.
هەر بەم بۆنەیەوە ڕایدەگەێنین پشووی جەژنی ڕەمەزان لە ڕۆژی یەك شەممە 2019/6/2 ـەوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی شەممە 2019/6/8 بەردەوام دەبێت و رۆژی یەك شەممە 2019/6/9 دەوامی فەرمی لە دام ودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
سەفین مۆحسێن دزەیی
ووتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2019/5/27
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە