پەیامی کورد... بوودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و هه‌ژماری بانكییان بۆ ده‌كرێته‌وه
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه بوودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و هه‌ژماری بانكی بۆ مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه24ی1ی2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، ڕێكه‌وتی 12ـی ته‌ممووزی 2020، له كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می خۆی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیاری دا به میكانیزمێكی نوێ میلاك و بوودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 بخاته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه.
فه‌رمانگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌م سێ ساڵه‌شدا، بۆ ڕێكخستن و یه‌كخستنی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، ژماره‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان له 14 لیواوه كراونه‌ته 19 لیوا و میلاكی وه‌زاره‌تیش له 43 هه‌زار و 347 پێشمه‌رگه بووه‌ته 60 هه‌زار و 16 پێشمه‌رگه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به مه‌به‌ستی به‌ئه‌لیكترۆنیكردن و به‌سیسته‌مكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه، بڕیار درا كه مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بانكه‌كان و به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌ت بدرێت و ئێستا ژماره‌ی مووچه وه‌رگرانی پێشمه‌رگه به‌پێی هه‌ژماری تایبه‌تی بانك له 5 هه‌زار و 818 پێشمه‌رگه‌وه گه‌یشتووه‌ته 33 هه‌زار و 800 پێشمه‌رگه.
راشگه‌یاندراوه، فه‌رمانده‌ییه‌كانی هێزه‌كانی پشتیوانیی 1، 2ـیش كه پێشتر له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا نه‌بوون، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خرانه‌وه سه‌ر میلاكی ئه‌و وه‌زاره‌ته كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه له ڕووی چاكسازی و یه‌كده‌ستكردنی میلاكه‌وه، له سێ ساڵی ڕابردوودا كاری ڕژد و گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "كابینه‌ی نۆیه‌م سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له نێو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه حكومییه‌كان و له‌م پێناوه‌شدا هه‌نگاوی باشی بڕیوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە