پەیامی کورد ... یەک تەن ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە بارێکی مۆز دا لە لایەن پۆلیسی ئەم ووڵاتەوە دەدۆزرێتەوە
بەهای ئەم بارە ٧٦ میلیۆن پاوەند هەڵسەنگێندراوە .
نزیکەی یەک تەن ماددەی هۆشبەری کۆکائین لە بارێکی مۆز لە ساووت هامپتۆن دۆزرایەوە و شک و گومان دەکرێت کە ئەم بارە لە کۆڵۆمبیا وەرگیرابێت و بڕیار بووە بگەێندرێتە ئانتۆرپ لە بەلجیکا .
بە ووتەی وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا ، بەهای فرۆشتنی سەر جادەیی ئەم ماددەیە ٧٦ میلیۆن پاوەند هەڵسەنگێدراوە .
وەزارەتی ووڵاتی بەریتانیا هەروەها ووتی کە بەرپرسانی ئەمنی لە دوای دۆزینەوەی کۆکائین لە باری مۆزدا بە مەقسەدی هەناردەکردنی بۆ ئەورووپا دەستیان بە سەردا گرتووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە