پەیامی کورد... لە دووشەممەوە تۆزەکە نامێنێت و کەش و هەوا بەرەو خاوێنبوونەوە دەڕوات
دەستەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (٧ی ئایاری ٢٠٢٢) دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە هەلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە و پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمی دەکەن.
دەشڵێت، لە هەندێک شوێن شەپۆلی خۆڵبارین زیاتر دەبێت، سبەینێ یەکشەممەش ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەوراوی دەبێت و باران و هەورەبرووسکە لە چەندین ناوچە دەبێت.
جەختی کردووەتەوە کە لە ڕۆژی دووشەممەوە شەپۆلی خۆڵبارین بەرە بەرە کەم دەبێتەوە و بەرەو نەمان دەچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە