بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

پەیامی کورد ... بەندکراوێکی کورد لە ئورمیە لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١١:٣٠ شەوی چوارشەممە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خدر قەویدڵ“ تەمەن ٣٦ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

 

خدر قەویدڵ نزیکەی ٧ ساڵ پێش لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی ”حوسێن سەروەری“ و ”هەژیر ئێران نژاد“ بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپا.

 

دوو تۆمەتباری دیکەی ئەم دۆسیەیە ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ خدر قەویدڵ برابوونە ژووری تاکەکەسی کە هەمان ڕۆژ گەڕێندراونەتەوە بۆ بەندەکانی خۆیان.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، میدیا حکوومەتی و بەرپرسانی دەزگای دادوەریی حکوومەت هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان ڕانەگەیاندووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە