تەندروستیی جیهانی داوای 84.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی توركیا و سوریا دەكات

تەندروستیی جیهانی داوای 84.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی توركیا و سوریا دەكات

پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی داوای 84.5 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی توركیا و سوریا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات 84.5 ملیۆن دۆلار تەرخانبكەن بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی بەپەلە بۆ زەرەرمەندانی بومەلەرزەكە لە توركیا و سوریا.

لە راگەیەندراوێكی رێكخراوەكەدا هاتووە، داوای ئەو تەرخانكردنە دەكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكان لە بواری چاودێریی تەندروستی.

ئەوەش دەرمانی گرنگ و پێداویستییە پزیشكییەكان دەگرێتەوە، لەگەڵ بڵاوەپێكردنی تۆڕێكی تیمەكانی فریاكەوتن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی پزیشكیی بنەڕەتی و ماددەی چارەسەری پێویست بۆ برینداربووان، وەك ئەوەی تەندروستیی جیهانی دەیڵێت.

رۆژی دووشەممە 6ی شوبات بومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 7.8 پارێزگای مەرەش-ی گرتەوە و زیانی گیانی و ماددی گەورەی بە ناوچەكانی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریا گەیاند.

گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیاتر لە 40 هەزاری تێپەڕاندووە، جگە لە برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزاری دیكە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە