پەیامی کورد … ئیسرائیل چەند ئامانجێکی دیکەی لە دیمەشق پێکا
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە چەند موچەكێك ئاراستەی چەند ئامانجێك لە لەدەوروبەری دیمەشق كراون و ژمارەیەك تێكشكێنراون.
تەلەفزیۆنی سانایی سوریا شەوی ڕابردووبڵاویكردوەتەوە:" کاتژمێر ١٠:١٦ دەقیقەی ئەمشەو چەند موشەكێك لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئاڕاستەی چەند ئامانجێك لەدەوروبەری شاری دیمەشق كراون".
رونیشكراوەتەوە:" لەلایەن سیستمی دژە موشەكەكانەوە ژمارەیەك لەو موشەكانە تێكشكێنراون".
هاوكات سكای نیوزی عەرەبی باسی لەوەكردوە:" دەنگی چەند تەقینەوەیەك لەناو شاری دیمەشق بیستراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە