پەیامی کورد ... لە بڕیارێکدا وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت
بڕیاردەری لیژنەی تەندرووستی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، یاداشتێكیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەوەی وەزیری تەندرووستی بانگھێشتی پەرلەمان بكرێت، تا بزانرێت پلانی حكوومەت چییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و ھەڵسەنگاندنێكیش بۆ دۆخەكە دەكەن.
زانا مەلاخالید بڕیاردەری لیژنەی تەندرووستی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند : " ئێمە وەكوو لیژنەی تەندرووستی، یاداشتێكمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی كاتێك دیاری بكرێت بۆ بانگھێشتكردنی وەزیری تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و، چاوەڕێ دەكەین سەرۆكایەتی پەرلەمان كاتێك دیاری بكات و وەزیر بانگھێشت بكەین".
مەلاخالید گوتیشی: "مەبەست لە بانگھێشتكردنی وەزیری تەندرووستی ئەوەیە، كە ھەڵسەنگاندنێك بۆ دۆخەكە بكەین، چوونكە رۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان لە ھەڵكشاندایە و، دەمانەوێ بزانین پلانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ داھاتوو چییە و دەیانەوێت چۆن دۆخەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، چونكە پەرلەمانتاران پێویستییان بە ڕوونكردنەوە ھەیە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە