بە بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

بە بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

پەیامی کورد     ...    بە بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/٦)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو واته‌ به‌ڕێژه‌ی لێبڕینی ٢١% رۆژی چوارشه‌ممه‌، مووچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/٦)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (حوزه‌یران/٦)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كرا، تاوه‌كوو ئێستا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ت نادیاره‌.
به‌رپرسانی داراییش هۆكاری سستی دابه‌شكردنی مووچه‌، بۆ نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ داهاته‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە