پەیامی کورد … ئەمریکا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی سیاسی لە تورکیا دەکات
٥٤ ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لەهەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتەکان واژۆیان لەسەر نامەیەک کرد کە داوا لەسەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن فشار بکات بۆ ئەوەی تورکیا دەست هەڵگرێت لە"سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن و دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس و چالاکوانان".
ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پیران داوا لە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەکەن پەیوەست بەرەوشی مافەکانی مرۆڤ نامەیەک ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردغان سەرۆکی تورکیا بکات و فشار بکات بۆ ئەوەی "ئەنقەرە دەست هەڵگرێت لەسەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن، بێ دەنگ کردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان و هەڵمەتی لادانی دادوەرانی سەربەخۆ".
لەبەشێکی نامەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ئاماژەیان بەوەکردوە، داوا دەکەن کۆتایی بهێنرێت بەو هەڵمەتەی بۆ بێ دەنگکردنی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت، هەروەها بەپێویستی دەزانن زیندانیانی سیاسی ئازادبکرێن و چارەنوسیان دیاریبکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە