پەیامی کورد... تەندروستیی جیهانی: تا ئێستا 9 هەزار کەس لە لافاوەکەی لیبیادا بێسەروشوێنن
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بڵاویکردەوە، تا ئێستا 9 هەزار کەس لە لافاوەکەی شاری دێرنەی لیبیا بێسەروشوێن و تەرمی سێ هەزار و 958 دۆزراونەتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بڕی دوو تۆن پێداویستی پزیشکیی بۆ شاری بەنغازی، کە بەشی هاوکاریکردنی 250 هەزار کەس دەکات”.
ئاشکراشیکرد، “تائێستا تەرمی سێ هەزار و 958 کەس کە دۆزراونەتەوە ناسنامەکانیان ئاشکراکراوە، هێشتا ژمارەیەکی زۆریش ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراوە.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 38 هەزار و 640 هاوڵاتیی لیبیا لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئاوارەبوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە