پەیامی کورد ... کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی تورکیا
هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان، دەستڕێژیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ شەممە 2020.9.12 هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری قەزای ماکۆی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ئەندامی ئەو دەستڕێژە کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی شەهرام محەمەدی، تەمەن ٢٤ ساڵ گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی جەعفەر ڕەهبەری بریندار بووە.
ئەو دوو کۆڵبەرە دانیشتووی گوندی "دێم قشلاخ"ی سەر بە شاری ماکۆ بوون و لە سنوورەکە سەرقاڵی هێنان و بردنی جگەرە بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە