پەیامی کورد ... دوای جەژن کارێکی گرینگ بۆ هێزی پێشمەرگە و ئەفسەران دەکرێت .
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ته‌واوی كێشه‌كانیان چڕكردوه‌ته‌وه، له‌دوای جه‌ژنیش هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی "ته‌رقیه"ی ئه‌فسه‌ران.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایگه‌یاند، "پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان دڵنیاتان دەکەمەوە، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌وڵه‌كانمان چڕكردوه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه و ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیان بۆ ئاستێكی باڵاتر".
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌دوای جه‌ژنی قوربان، هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بەرزکردنەوەی پلەی ئه‌فسه‌ران، كه ئه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌وا و بنه‌ڕه‌تی خۆیانه.
په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌كاتێكدایه، ماوەی چەند ساڵێکە به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگیراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە