سەرکردەیەکی پێکهاتەی سوننە مەزهەبی عێراقی رایگەیاند، "دواجار هەموو سەرکردە عێراقییەکان دەستی سەرۆک بارزانی ماچ دەکەنەوە".
ناجیح میزان، ئەمینداری گشتیی کۆنگرەی دامەزراندنی هەرێمی سەڵاحەدین، کە هەوڵی دامەزراندنی هەرێمێک لە پارێزگای سەڵاحەدین دەدات، لە بەرنامەیەکی کەناڵێکی عێراقیدا رایگەیاند، "ئەگەر دەستکاریی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نەکرێ، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین دەنگ بەدەست دەهێنێت، چونکە حزبێکی رەسەنە، باوەڕی بە خەباتی خۆی هەیە، هەڵوێستەکانی ناگۆڕێت و هیچ جیابوونەوەیەکی تێدا روو نەداوە“.
ناجیح راشیگەیاند، سەرۆک بارزانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و ئیرادەی گەلی کوردسانی بۆ سەربەخۆیی دەرخست، ”ئەو تەنازولاتەی ئێستای کورد کاتییە“ و کوردستان بەهێز دەبێتەوە.
ئەو سەرکردەیەی سوننەمەزهەبەکان، گووتیشی "سەرۆک بارزانی تاکە سەرکردەیە لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان وازی لە کورسییەکەی هێناوە“.
ناجیح میزان لە میانەی قسەکانیدا لە بارەی سەرۆک بارزانییەوە گووتی "دواجار هەموو سەرکردەکانی عێراق ناچار دەبنەوە و روو دەکەنە هەولێر و دەستی بارزانی ماچ دەکەنەوە، چونکە ئەو سەرکردەیەکی راستەقینەیە و ئەوانەی عێراقیش منداڵی دوێنێن و لەسەر پشتی تانکەکانەوە لە لەندەن و تارانەوە هاتنەوە عێراق“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە