پەیامی کورد ... دواهەمین هەواڵ سەبارەت بە هەناردنی مووچە لە بەغداوە
پەرلەمانتارێكی كورد رەتیدەكاتەوە هیچ ئومێدێك نەبێت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوەو ئەوەش دەڵێت: "هەڕەشەی كوتلە شیعەكان كاریگەری لەسەر ناردنی مووچە دەبێت بەڵام ناردنی مووچە راناگیرێت".
لەبارەی ناردنی مووچە لە بەغداوە مۆسەننا ئەمین پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە بێ ئومێد نین چوونكە ناردنی بوودجەو مووچە ساڵانە لە پرۆژە یاسای بوودجە بڕگەی تایبەتی بۆ تەرخان دەكرێت و پێویستە لەبەرانبەر رادەستكردنی نەوتی هەرێم حكومەتی فیدراڵ بوودجەو مووچەی فەرمانبەران رەوانە بكات.
راشیگەیاند، راستە هەڕەشەی كوتلە شیعەكان كاریگەری لەسەر ناردنی مووچە دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان بەڵام بەپێی دەستور نابێت ناردنی مووچە رابگیرێت و بەوەش ئەگەر كاری بە یاسا بكرایە بەپێی ئەو بڕگەیەی لە یاسای بوودجەی ٢٠١٩ هاتووە كە ئێستاش كاری پێدەكرێت دەبوو حكومەتی فیدراڵ بەشێكی بوودجەی رەوانەی هەرێمی كوردستان بكردایەو ئەوەندەی پارە ببڕیایە كە بەشی رادەست نەكردنی نەوت بێت نەك مووچەش رابگرێت.
مۆسەننا ئەمین جەختی لەوەشكردەوە، بە رێككەوتن و گفتوگۆ دەتوانرێت كێشەكە چارەسەر بكرێت و حكوومەتی هەرێمیش دەبێت پابەندی رادەستكردنی نەوتی بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە