دواهەمین زانیاری لە سەر دانووستانەکانی هەرێم و عێراق

دواهەمین زانیاری لە سەر دانووستانەکانی هەرێم و عێراق

پەیامی کورد     ...    دواهەمین زانیاری لە سەر دانووستانەکانی هەرێم و عێراق

ووتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، بەردەوامی دانووستانەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانە.

ئەحمەد مەلا تەڵال، ووتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، دانووستانەكانی نێوان شاندەكانی حكوومەتی ناوەند لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بەردەوامی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوامیدان بە دانووستانەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە سەرجەم بوارەكاندا بەمەبەستی چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانە، سەرجەم رێكارەكانیش لەوبارەیەوە بەپێی دەستوور ئەنجامدەدرێت.

جەختیشیكردەوە، لەئێستادا ژمارەیەك شاندی هەردوو حكوومەت بەردەوامن لە سەردانییەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و "پێویستمان بە كاتێكی زۆر و بەردەوامی دەبێت بۆ دانووستانەكان".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە