پەیامی کورد ... جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی کردوە، کە ناکرێت مووچە فەرمانبەران بە هیچ هۆکارێک دوابخرێت، دەشڵێت، "خەرجکردنی پارەکە واژووی لەسەر کراوە و لە ماوەیەکی کەمدا دەگاتە هەرێمی کوردستان".
بەشیر حەداد، جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند : "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەگەر دواش کەوتبێت هیچ مەترسییەکی لەسەرنیە، چوونکە بە گوێرەی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ پشکی هەرێم وەکوو خۆی دەڕوات و کەس ناتوانێت رایبگرێت، بەڵام بەهۆکاری هەندێک کێشەی هونەری و تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی رەوانەکردنی دواکەوتوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان نووسراویان کردووە بۆ وەزارەتی دارایی کە هیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە مووچەی هەرێمی کوردستان رابگرێت، "بە گوێرەی زانیارییەکانمان بڕیاری خەرجکردنی پارەکە دەرچوە و لە یەک بۆ دوو رۆژی داهاتوودا دەگات هەرێم".
لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیش، جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق روونیکردەوە، "واچاوەڕوان دەکرێت تاوەکوو رۆژی یەکشەممە پارەکە بگاتە کوردستان و دەست بە دابەشکردنی بکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە