دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە بڵاو کرایەوە

دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە بڵاو کرایەوە

پەیامی کورد     ...    دواهەمین زانیاری سەبارەت بە دابەش کردنی مووچە بڵاو کرایەوە .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێشتا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دیاریی نەكراوە و چاوەڕێن لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت.
لە ڕاگەیندراویکدا سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند : هێشتا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دیاریی نەكراوە، بڕیاری دابەشكردنی مووچە بەتەواوی چوەتە دەست ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی وەكوو لایەنێكی جێبەجێكردن، لەئێستادا كارەكە دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا داهاتی وەزارەتی دارایی بەدیارییكراوی نازانرێت چەندە، پارەكەی بەغدادیش دیار نییە كەی دەگات، بۆیە چاوەڕێ دەكەین لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەو بارەیەوە بدرێت.
هەروەها راشیگەیاندووە ،  وەزارەتی دارایی ئامادەكاری پێویستی لەو بارەیەوە كردوە، هەركات ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار بدات، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە