بەوتەی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، بۆ یەکلاکردنەوەی خشتەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بەپێی سیستمی نوێی پاشەکەوتی مووچە، ئەمڕۆ دواین کۆبوونەوە لەگەڵ دارایی دەکرێت و ئەو بابەتە یەکلایی دەکرێتەوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لیوا جەلال کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم ی کوردستان رایگەیاندووە، کە تائێستا خشتەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ بەسیستمی نوێی پاشەکەوت یەکلایی نەکراوەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە دواین کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی بکرێت و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدرێت.
لیوا جەلال باسی لەوەشکردوووە، کە "بڕی ئەو (١٠) ملیار دینارەی وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتی ناوخۆی تەرخانیکردووە کەمەو دەمانەوێت بڕی (٣ بۆ ٤)ملیاری دیکەمان بۆ زیاد بکرێت".
جەختیشیکردووەتەوە، کە دەستکاریکردنی رێژەی پاشەکەوتی مووچەی بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بەشێوەیەک دەبێت کە لەبەرژەوەندی کارمەندانی وەزارەتەکەدا بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە