پەیامی کورد ... ماوەی چەن ڕۆژ پێش کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز کە بێ سەر و شوێن بوو ، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان عەباس قادرزادە کۆڵبەری خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری بانە کە لە ڕۆژی دووشەممە " ٢٨ی جانیوەری ٢٠١٩ " ەوە بێ سەروشوێن بوو ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
یەکێک لە نزیکانی قادرزادە ڕاگەیاندووە : “ئەمڕۆ بە ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندییان پێوە کراوە و ڕایانگەیاندووە کە بە دوای عەباس دا مەگەڕێن چوونکە لای ئێمە دەستبەسەرە”.
ئەو کۆڵبەرە ڕۆژی دووشەممە لە حاڵێکدا کە دوو کۆڵبەری دیکەی هاوڕێی بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە، بێ سەروشوێن بوو و لەو کاتەوە خەڵکی ناوچەکە بۆ دۆزینەوەی زۆربەی ناوچەکە گەڕاون.
ڕۆژی دووشەممە دوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کاروانی کۆڵبەران لە بانە دوو کۆڵبەر بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی سامان ساڵحی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی سەقز و محەمەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێی بانە، ڕێگەیان لێ ون دەبێت وبە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە