بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی، لە هەر سێ پارێگاکانی هەرێم ( هەولێر و دهۆک و سلێمانی ) ئەنجام دراوەو پرسیار لە دووهەزار و 986 کەس کردووە و بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، پارتی بە جیاوازیەکی زۆرەوە لە ریزبەندی یەکەم، یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزبەندی سێیەمدان.
بەشدارانی راپرسی، دووهەزار و 986 کەس و لەو ژمارەیە 69.26% لە رەگەزی نێر و 30.74% لە رەگەزی مێ بەشدارییان کردووە، لەو ژمارەیەی کە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە، 58%ـی زیاتر گوتوویانە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن، 27.9%یشیان گووتیتیان بەشداری لە هەڵبژاردنی عێراق ناکەن.
بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسیە، پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیاوازیەکی زۆر لە ریزبەندی یەکەمە و یەکێتی دووەم و گۆڕانیش لە ریزی سێیەمدا دێت.
ئەنجامەکان بەپێی رێژەی دەنگ و ژمارەی کورسییەکان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟ پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)
پارتی: 41.85%
گۆڕان: 13.78%
یەکێتی: 7.92%
هاوپەیمانی: 4.65%
یەکگرتوو: 4.48%
نەوەی نوێ: 4.42%
کۆمەڵ: 1.95%
پێشبینی بۆ کورسی حیزبەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان
پارتی: 21 - 22
یەکێتی: 7 - 8
گۆڕان: 6 - 7
هاوپەیمانی: 5 - 6
یەکگرتوو: 4- 5
نەوەی نوێ: 3 - 4
کۆمەڵ: 2 - 3پەیمانگای کوردستان بۆ راپرسی لە 2005ـەوە دامەزراوە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک ئۆفیسی هەیە، تاوەکو ئێستا 90 راپرسی کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە