پەیامی کورد ... دوای تۆمار کردنی چەند حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی لێژنەی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئەو ڤیرووسە له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه .
سبه‌ینێ لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه و رێنمایی پێویست بۆ ڕۆژانی جه‌ژن و ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ی ئێستا له‌سلێمانی درووستبووه ده‌رده‌كات.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند : "ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه خۆیان بپارێزن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن، باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ینێ رێنمایی نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه چوونه سه‌رقه‌بران و دانانی پرسه و كۆبوونه‌وه و درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌س و شوێنێك پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بیت سزا ده‌درێت و شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
وتیشی: "هاتنی گه‌شتیار به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هاتووچۆی نێوان شاره‌كانی كوردستان و عیراق قه‌ده‌غه‌یه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند، "ئه‌و حاڵه‌ته نوێیانه‌ی كۆرۆنا كه چه‌ند رۆژی رابردوو له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركران، به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی سه‌یریان ده‌كه‌ین و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دێنه‌وه ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن و جێی مه‌ترسی نین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە