دوای تورکیا وڵاتی ئەڵمانیاش گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگرت

دوای تورکیا وڵاتی ئەڵمانیاش  گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگرت

پەیامی کورد... دوای تورکیا وڵاتی ئەڵمانیاش گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا راگرت

بەپێی زانیارییەکانی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەڵمانیادا راگیراون.


بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە چەند کۆمپانیایەکی گەشتیارییەوە دەستی کەوتووە و میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەڵمانیادا راگیراون و هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە.


ئەمەش دوای ئەوە دێت، سێ رۆژ لەمەوبەر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا تاوەکو مانگی تەمموز راگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، راگرتنی گەشتەکان بەهۆی زیادبوونی چالاکی "پارتی کرێکارانی کوردستان" پەکەکەیە لە سلێمانیدا و ئەو گەشتانەش دەگرێتەوە کە لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و وڵاتانی دیکەدان و ترانزێتەکەیان لە تورکیایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە