سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ڕایدەگەیەنێت، كاردەكەین بۆ بنەبڕكردنی جیاوازییەكان و پاراستنی مافەكانی كاكەییەكان وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
د.بەرهەم ساڵح، سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا ئەمڕۆ لە بارەگای هاوپەیمانی لە شاری سلێمانی لەگەڵ بەشێك لە كاكەییەكانی هەڵەبجە و هەورامان ئەنجامی داوە ڕایگەیاندووە، ئێوە پێكهاتەیەكی سەرەكی ئەم وڵاتەن، كاردەكەین جیاوازییەكان تێپەڕێنین و مافەكانتان پارێزراو بكەین.
بەرهەم ساڵح بەڵێنی پشتیوانی بە كاكەییەكان دا و ڕاشیگەیاندووە، كاردەكەین بۆ بنەبڕكردنی جیاوازییەكان و پاراستنی مافەكانتان وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە