دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

پەیامی کورد … دوو بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە لەسێدارە دران

سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست، لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ ( ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی دوو هاووڵاتی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و  کوشتنی بە ئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجی کراوە.

ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون، میر سولتان ئەمیری تەمەن ٧٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ ڕاگەیەندراوە کە ماوەی سێ ساڵ و نیوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبسەرکرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناسنامەی کەسی دیکە کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دراوە تا ئیستا ڕوون نەبووەتەوە.

شایانی باسە شاریار ئەمیری تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی میرسولتان ڕۆژی شەممە ١٢ی پوشپەری ئەمساڵ هەر بەو تۆمەتە لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە لە سێدارە درابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە