پەیامی کورد ... دوو بەندکراوی کوردی سنەیی و کرماشانی حۆکمی لەسیدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا
دوو بەندکراوی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون و حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانە گوازرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ی جووڵای ٢٠٢٠ دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کە بە تۆمەتی ”کوشتنی بە ئەنقەست“ حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ئەو بەندیخانە گوازراونەتەوە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوەی ”سەعید محەمەدی فەڕ“ خەڵکی کرماشان و ”مورتەزا پیرخزری“ خەڵکی سنە ڕاگەیاندووە.
سەعید محەمەدی فەڕ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بەڵام جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخرابوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە