پەیامی کورد... دوو کۆڵبەر لە نەوسوود بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكان برینداربون
دوو کۆڵبەری كورد لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
لەمبارەیەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ شەممە 4ی شوباتی 2023 لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوان خەڵکی گوندی شمشێڕ سەر بە شاری پاوە و سەیوان خەڵکی گوندێکی مەریوان بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەشیان بەوەكردوە، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لاقیان پێکراوە.
ئەوەشیانخستەڕوو، ئەم دوو کۆڵبەرە کە بە سەختی بریندار بوون، بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی بنکە تەندروستییەکانی شارەکانی پاوە و مەریوان کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە