دوو فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان لە بەغدا خرانە خوارەوە

دوو فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان لە بەغدا خرانە خوارەوە

 پەیامی کورد … دوو فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان لە بەغدا خرانە خوارەوە

 

شەوی رابردوو لەناوچەی زەعفەرانیەی باشوری بەغدا، لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خراونەتە خوارەوە.

 

كەناڵی دیجلەی ئاسمانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: درەنگانێكی شەوی رابردوو دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە هەڵگری بۆمب بوون، لەسەرووی سەربازگەی رەشید لەناوچەی زەعفەرانیە خراونەتە خوارەوە.

 

رونیشكراوەتەوە، یەكێك لەفڕۆكەكان لەگۆڕەپانێكدا كەوتۆتە خوارەوەو هیچ زیانێكی نەبووە.

 

هەر بەپێی زانیاریەكان هێزە ئەمنیەكان چوونەتە شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكان و بەناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە