دوو ئامۆزا لە شارێکی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کران

دوو ئامۆزا لە شارێکی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کران

پەیامی کورد… دوو ئامۆزا لە شارێکی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کران

دوو لاوی خەڵکی جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان کە ئامۆزای یەکترین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢٢،  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵیان بە ناوی ڕامین قادری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ڕۆژی ڕابردووش، سەعید قادری تەمەن ٣٠ ساڵ و ئامۆزای ڕامین لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی سەعید قادری و ڕامین قادری، ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان و چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، سەعید قادری ساڵی ڕابردوو جارێکی دیکەش دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوو.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە