پەیامی کورد ... دوو ژنی کورد لە تاران دەستبەسەر کران
دوو ژنی چالاکی کورد لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون.
بە پیی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دوو چالاکی کوردیان بە ناوەکانی " ئەندیشە سەدری" و ”ندا پیرخزریان“ دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆیەکانی دەستبەسەرکرانی ئەندیشە سەدری و ندا پیرخزریان کە هردوویان خەڵکی شاری سنەن و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان کراوەتەوە، روون نەبۆتەوە.
شایانی باسە کە ئەندیشە سەدری خوێندکاری بەشی هونەر و شێوەکارییە کە پاش دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی ناڕوون بەڕێ کراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکە کە لوقمان پیرخزریان باوکی ندا هەر ئەو ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، بەڵام هەنگاو ناتوانێ ئەمە پشتڕاست بکاتەوە. لوقمان پیرخزریان پەیکەرتاش و یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی پێشووی کوردە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە