پەیامی کورد ... دوو سبەی پەرلمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی چوارشەممە، ٦ی ئەم مانگە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانیش، لەو رۆژەدا پەرلەمان متمانە بە کەمال ئەتروشی، کاندید بۆ وەزیری سامانە سروشتییەکان دەدات.
شەوی رابردوو، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم کەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە