پەیامی کورد... دوو گەشتیاری عەرەب لە شارباژێر خنكان
ئێوارەی هەینی دوو گەنج لەناوچەی شارباژێڕ یەكێكیان لە چەمی خەمەلوكەو ئەوی تریان لە چەمی كونەماسی خنكان و دواتر لە رێگەی تیمەكانی فریاكەوتن و هێلكۆپتەرەوە تەرمەكانیان دەرهێنرایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی بەرگری شارستانی، دوای ئەوەی هەینی ئەمڕۆ گەنجێك لە چەمی خەمەلوكە لەناوچەی شارباژێر خنكا، پەیوەندی بەتیمی فرۆكەوانییەوە كرا بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەكەی، دواتر تیمەكانی فرۆكەوانی لە رێگەی هێلیكۆپتەرەوە توانیان تەرمەكە دەربهێنن و رەوانەی نەخۆشخانەی ماوەتی بكەن.
هاوكات ئێوارەی كەسێكی تر كەبەڕەگەز عەرەبەو تەمەنی (41) ساڵە لە كونە ماسی خنكاوەو لە ئێستادا هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە