پەیامی کورد ... ڕووسیا دەرکردنی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی ڕاگرت .
ڕووسیا دەرکردنی ڤیزای بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی بە هۆی بەربڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لەو ووڵاتەدا ڕاگرت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، تاتیانا گلیکۆوا جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا هەواڵی لە سنووردارکردنی دەرکردنی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دا .
بە ووتەی گلیکۆوا ئەم قەدەغەیە بە هۆی زیاد بوونی ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران لە ٢٨ی فێبریوەرییەوە دەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە . بە ووتەی ئەو لەم بەروارەدا تەنیا ڤیزای تیجاری و مرۆڤدۆستانە دەدرێت
جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند : پەیوەندییە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئێران هێشتا بەردەوام دەبێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە