پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یۆنان دووپات كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان زه‌مینه و ژینگه‌یه‌كى له‌بارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییه و كه‌رتى تایبه‌تى یۆنانى هه‌موو ده‌رفه‌تێكى بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ٢٤/١/٢٠٢٠ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه، گرینگی هێوركردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان و پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌ركى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یۆنان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى یۆنانى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه، خرانه به‌ر باس.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە