بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی روسیا سەردانی ئەنقەرە بکات و لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکی تورکیا و ئێراندا کۆببێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کۆشکی کرملین بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دوو شەممە ڤلادمێر پوتن سەردانەکەی بۆ تورکیا دەستپێدەکات و بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت.
ئاشکراشکراوە، کە پوتن سبەینێ لەگەڵ سەرکردەی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران کۆدەبێتەوە و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، لە سەردانەکەدا، پوتین و ئەردۆغان بەفەرمی یەکەمین یەکەی وێستگەی وزەی ناوکی ئاکویو لەو وڵاتەدا دەخەنە کار.
جێی ئاماژەیە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی (٢٠١٧) هەرسێ سەرکردەی وڵاتانی روسیا و تورکیا و ئێران ل سوچی کۆبوونەوەو ڕەوشی سوریایان تاوتوێ کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە