نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ری ژاپۆن ده‌کات

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ری ژاپۆن ده‌کات

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسولگه‌ریى ژاپۆن ده‌کات

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و به‌خێرهێنانى خاتو یۆشیكۆ، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌ركى تازه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها ویستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له ‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ژاپۆن و ئاماده‌یی هه‌رێمى بۆ پێشوازى له‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى وڵاته‌كه‌یان دووپات كرده‌وه‌.

یۆشیکۆ بۆ هاوكارییه‌كانى ئاژانسى هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی ژاپۆنى (جایكا) له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌ هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانى ژاپۆن بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و پێدانى قه‌رز به‌ حكوومه‌تى عێراق و دابینكردنى به‌شى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى حكوومه‌تى ژاپۆنى كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو یۆشیكۆ سوپاسى پێشوازى و پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى بۆ په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و هاندانى كه‌رتى تایبه‌تى ژاپۆنى بۆ كاركردن له‌ هه‌رێم و هاتنى ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كانى ووڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ گه‌ڕ، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ژاپۆن پشتگیرى له‌ سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گرینگی ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌قامگیریى عێراقدا، په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، به‌ره‌نگاربوونه‌وى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش له‌ دیداره‌كه‌دا، تاوتوێ كران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە