پەیامی کورد ... مەسرور بارزانی: لەبەیانیەوە دەستدەکەین بەدابەشکردنی مووچە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ٣ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كه‌ن.
مەسرور بارزانی راشیگه‌یاندووه: "لەم رۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن. بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە