پەیامی کورد ... دۆسیەی سێ مەحکووم کراو بە لەسێدارەدان بۆ پێداچوونەوە و کاتێکی دیکە دواخرا
فەرمانی لەسێدارەکانی سێ هاووڵاتی ئێرانی کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانی مانگی نۆڤەمبەری رابردوەوە هەیە ڕاگیرا.
پارێزەری یەکێک لە بەندکراوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێس ی راگەیاندوە، دادگای ئێران فەرمانی لەسێدارەکانی سێ هاووڵاتی وڵاتەکەی راگرتوە کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانەکانی مانگی نۆڤەمبەری رابردوەوە هەیە.
غۆڵامحسێن ئیسمائیلی ووتەبێژی هێزی قەزایی ڕۆژی سێشەممە ی هەفتەی ڕابردوو لە ٢٩یەمین دانیشتنی خۆیدا دەربارە حۆکمی لە سێدارەدانی سێ کەس لە مەحکوومانی ڕووداوەکانی خۆپیشاندانەکانی نۆڤەمبەری ڕابردوو ڕایگەیاند : ئەم حۆکمە دوای ڕزگاری خوازی تاوانبارەکان و پاريزەرەکانیان لە لایەن دیوان باڵای ووڵاتەوە بۆ پێداچوونەوە و گۆڕین بڕیارەکە بۆ کاتێکی دیکە دوا دەخرێت و لەوانەیە گۆڕانکارییەکی زۆر لە حوکمی کۆتایی ئەم بڕیارەدا بدرێت .
لەوبارەیەوە، بابەک پاکنیا، لەپەیوەندییەکی تەفەفۆنیدا رایگەیاندوە، "داوایەکمان بۆ دادگای باڵای ئێران بەرزکردەوە و قبوڵکراوە. هیوادارم سزاکەش بگۆڕێت."
ئەو پارێزەرە راشیگەیاندوە، ئومێدیان هەیە کە سزاکەشیان سووکتربکرێت لەبەرئەوەی یەکێک لەدادوەرانی دادگای باڵا لەگەڵ سزاکە نەبوە.
سزادراوەکان بریتین لە ئەمیر حسێن مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ، سەید تەمجیدی تەمەن ٢٨ ساڵ و موحەمەد رەجەبی تەمەن ٢٦ ساڵ کە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی بانک و شوێنە گشتییەکانیان دراوەتەپاڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە