مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لە سەرە

مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لە سەرە

پەیامی کورد... مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە مەترسیی جێبەجێکرانی سزاکەی لە سەرە

مەحیەدین ئیبراهیمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و ئەگەری جێبەجێکرانی سزاکەی زۆرە.

یەکێک لە نزیکانی بنەمالەی ئیبراهیمی لەوبارەوە بە هەنگاوی وتووە:» لە ڕۆژانی ڕابردوودا داوای سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە دۆسیەی مەحیەدین ئیبراهیمی بۆ جاری چەندەم ڕەد کراوەتەوە و ئەم سزایە بە مەبەستی جێبەجێکران ڕەوانەی جێبەجێکردنی سزاکانی ئورمیە کراوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی گوندی ئاوایی «ئاڵکاوێ» سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ (٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧) لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بووە، لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ دراوەتە بەر دەستڕێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی گەلاوێژی ٢٧١٨ (ئاگۆستی ٢٠١٨) بۆ جاری یەکم لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

مەحیەدین ئیبراهیمی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٠) حوکمی سێدارەکەی بۆ جاری دووەم بە تۆمەتی «بەغی و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە هەمان ڕۆژ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.

مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندارە و باوکی منداڵێکی کەم ئەندامە و ١١ ساڵ پێشیش هەر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە