پەیامی کورد... ئیسرائیل چەندین کاروانی چەکی ئێرانی لە عێراق تێک شکاندووە
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ئاشکرای کرد، ئیسرائیل چەندین کاروانی چەکی و تەقەمەنیی ئێرانی لە عێراقدا تێک شکاندووە.
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاوی کردەوە، ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە چەکی بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی ناردووە، ئیسرائیل چەندین کاروانی ئەو چەکانەی لە عێراقدا بۆردوومان کردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، ئێران درۆنی پێشکەوتوو و چەکی هەستیار دەنێرێت بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی، پێشتر بە ڕێگای وشکانی ناردوونی، بەڵام دوای پێکانیان لەلایەن هێزی کۆماندۆی ئیسرائیلەوە، ماوەیەکە بە ڕێگای ئاوی و ئاسمانی چەک و تەقەمەنی دەگوازێتەوە بۆ حیزبوڵڵا.
ئەو سەرچاوەیە کە بە «متمانەپێکراو» ناوی هێنراوە، دەڵێت، «لە ساڵانی ڕابردوودا ئیسرائیل کۆگای چەک و تەقەمەنییەکانی حیزبوڵڵای لە لوبنان بۆردوومان دەکرد، بەڵام دواتر بیری لەوە کردەوە کە بۆ چی بەر لە گەیشتنیان بە حیزبوڵڵا، چەکەکان لەناو نەبات؟».
ئاشکرای کردووە، سەرەنجامی ئەو بڕیارە، ئیسرائیل چەندین جار کاروانی چەک و تەقەمەنیی ئێرانی لە خاکی عێراق و سووریادا لەناو بردووە.
ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئیسرائیل، ماوەیەکە ئێران بە فڕۆکەی سەربازی و تەنانەت فڕۆکەی نەفەر هەڵگر چەک و درۆن دەنێرێت بۆ حیزبوڵڵا، بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل فڕۆکەخانەی کۆنی دیمەشقی بۆردوومان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە