لە هێرشێکی داعش بۆ سەر تکریت ١١ ئەندامی حەشد کوژران

لە هێرشێکی داعش بۆ سەر تکریت ١١ ئەندامی حەشد کوژران

پەیامی کورد ... لە هێرشێکی داعش بۆ سەر تکریت ١١ ئەندامی حەشد کوژران

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە و لەئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارانی  داعشدا سەرکردەیەک و ١٠ ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەرۆژهەڵاتی شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین کوژران.

 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، لەئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارانی داعشدا کەلەرێگەی چەکی سوکەوە هێرشیانکردوەتەسەر هێزێکی  حەشدی شەعبی لەرۆژهەڵاتی شاری تکریتی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین.

 

لای خۆیەوە  حەشدی شەعبی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان لەناوچەی "العيث"ی سەر بە ناحیەی حەمرین لەشاری تکریت روبەڕوی هێرشێکی داعش بوونەتەوە و بەوهۆیەوە فەرماندەیەکی لیوای ١٢٢ی حەشدی شەعبی کوژراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە دوو تەقینەوەیی خۆکوژی لەناوچەی  (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا رویاندا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەتەقینەوەکەدا لانیکەم ٣٢ کەس کوژراون و ١١٠ کەسی دیکەش بریبداربون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە