پەیامی کورد... 54 کۆچبەر لە دەریای باکووری لوبنان رزگارکران
لە دەریای باکووری لوبنان، 54 کۆچبەری سوری کە بە بەلەمێک بەرەو قوبرس دەڕۆیشتن، لە خنکان رزگارکران.
میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، هێزە دەریاییەکانی سوپای وڵاتەکە توانیان 54 کۆچبەر رزگار بکەن کە پیاو و ژن و منداڵ بوون هەموویان بە رەگەز سوری بوون، لەنێو بەلەمێکدا بەشێوەیەکی نایاسایی لەودیو دەریای باکووری لوبنان بەرەو قوبرس دەڕۆیشتن.
بەلەمەکە چەند کیلۆمەترێک لە دەریاکە دوورکەوتووەتەوە و گرفتی بۆ دروست بووە، بۆیە سەرنشینەکانی بە هاوکاری هێزە دەریاییەکانی سوپای لوبنان براونەتە بەندەری تەرابلوس، فریاگوزاری سەرەتاییشیان لەلایەن تیمەکانی خاچی سووری لوبنانەوە بۆدابینکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە