2 پیاو ئافرەتێک لە شووقە فرێ دەدەنە خوارەوە

2 پیاو ئافرەتێک لە شووقە فرێ دەدەنە خوارەوە

پەیامی کورد... 2 پیاو ئافرەتێک لە شووقە فرێ دەدەنە خوارەوە 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونەوە ژنێکیان فڕێدراوەتە خوارەوە. 

 

دوێنێ هەینی کچێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتە خوارەوە و کاردانەوەی زۆری لە سۆشیال میدیادا بەدوای خۆیدا هێنا. 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ڕۆژی شەممە 18ی تشرینی دووەمی 2023، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی ڕووداوەکە ڕوویدا دوای ئەوەی ژنێک لە شوقەیەکی نیشتەجێبوونەوە کەوتە خوارەوە، هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ف. ز. ص.) و (م. أ. ع.) دەستگیرکران. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کاتژمێر حەوتی بەیانی لەژێر کاریگەری مەییدا لەگەڵ ژنەکەدا شەڕیان کردووە، دواتر یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە شوقەکەوە ژنەکەی فڕێداوەتە سەر زەوی و بە سەختی برینداری کردووە. 

 

ئەو کچە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. 

 

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو 455 حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست و کوشتنی بەهەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە