پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ ووتووێژی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا زۆر کارساز ناو دەبات
بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ لە دوای ووتووێژە تەلەفۆنییەکەی دوێنێی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری ئەم ووتووێژەی زۆر کارساز ناو بردووە .
ترامپ لە پەیامەکەیدا نووسی : ووتووێژێکی دوور و درێژ و زۆر باش و بە سوود لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕووسیای هەبووە لە سەر ئەوەی کە گەیشتووینەتە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕووسیا و چین لە چاوی ئەو " ئەمە شتێکی زۆر باش " ە .
سەرۆککۆماری ئەمریکا مێحوەرەکانی ئەم ووتووێژەی تیجارەت ، ئۆکراین ، کۆریای باکوور ، کۆنترۆڵی چەکی ئەتۆمی و داستانی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند .
جێگای ئاماژەیە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە یەک کاتژمێر و نیوی خایاندووە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە