شەش حزبەکە: بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە، کە ساختەکاری کراوە

شەش حزبەکە: بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە، کە ساختەکاری کراوە

ئەمڕۆ شەش لایەنی سیاسی هەریەک لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، هاوپەیمانی، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوە و دواتر لە راگەیێندراوێکدا ڕایانگەیاند کە دەبێت ئەنجامی دەنگدان هەڵبوەشێندرێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی ئایاری 2018، شەش لایەنی سیاسی کوردستانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی لە سلێمانی کۆبوونەوە و ئەنجامی دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە. 

لە راگەیێندراوێکدا شەش حیزبەکە روونکردنەوەیەکیان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خوێندەوە و دەڵێن "بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە، کە ساختەکاری کراوە و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش گاڵتەجارییە و دەبێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەڵبوەشێندرێنەوە".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە