بۆشی گەورە گەیێنرایە نەخۆشخانە

بۆشی گەورە گەیێنرایە نەخۆشخانە

جۆرج ئێچ دەبلیو بۆش، 41ەمین سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی دابەزینی پەستانی خوێنەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە. جیم مەکگراس، وتەبێژی بۆشی باوک لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە بارودۆخی تەندروستی بۆش باشە، بەڵام چەند ڕۆژێک لە ناوەندی سەرەکی تەندروستیی باشوور لەژێر چاودێری تەندروستیدا دەمێنێتەوە.

شایەنی باسە ئەمە دووەمین جارە کە بۆشی تەمەن 93 ساڵ، لە دوای مردنی باربارا بۆشی ژنییەوە لە مانگی ڕابردوو دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە