سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (MIT) له ئۆپراسیۆنێكدا له شاری لازقییه‌ی سووریا،" یوسف نازیك "-ی ده‌ستگیركرد و بردرایه‌وه توركیا، ناوبراو له میانەی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٣ له ڕه‌یحانڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سووریا هه‌بووه و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئاراسته كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (MİT) له ئۆپراسیۆنێكدا له شاری لازقییه‌ی سووریا، یوسف نازیك-ی ده‌ستگیركرد و بردرایه‌وه توركیا، ناوبراو له میانەی هێرشه‌كه‌ی ساڵی ٢٠١٣ له ڕه‌یحانڵی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سووریا هه‌بووه و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی ئاراسته‌كردووه كه به هۆیه‌وه ٥٣ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا.
یوسف نازیك كه پلانداڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی ڕه‌یحانڵییه له لیستی "شین"ی داواكراوانی تیرۆردایه و دوای ده‌ستگیركردنی له ئۆپراسیۆنی كارمه‌ندانی میتدا به ڕێگای ئه‌منیدا بردرایه‌وه توركیا و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستیپێكردووه.
له لێکۆڵینه‌وه به‌راییەکاندا " یوسف نازیك " دانی به‌وه داناوه کە به ڕێنمایی هه‌واڵگری سووریا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كرده‌كه‌ی داوه له توركیا، گه‌ڕان و پشكنینی كردووه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ كرده‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت، به كاری گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ستاوه له سووریاوه بۆ توركیا و له رێگای دابینكردنی دوو ئۆتۆمبێل و بۆمبڕێژكردنیان پلانی هێرشه‌كه‌ی داڕشتووه و ئاراسته‌ی كردووه.
یوسف نازیك باسی له‌وه كرد كه فه‌رمانی له هه‌واڵگری سووریاوه وه‌رگرتووه و گوتی: "نه‌متوانی له ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵبێم، په‌شیمانم. منیان له سووریا گرت و هێنایه‌وه. به هاووڕێیانم ده‌ڵێم له سووریا، تا رێگه نزیكه بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا خاوه‌ندارێتیمان ده‌كات، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان خاوه‌ندارێتیمان ده‌كات. به ده‌وڵه‌تی سووریاش ده‌ڵێم ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر گه‌وره‌یه، به‌دڵنیاییه‌وه حسابی ئه‌وه‌تان لێده‌پرسێته‌وه".
به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك له لازقییه، سه‌رۆكایه‌تی میت ئۆپراسیۆنێكی نوێی بۆ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌ودیو سنوور زیادكرد كه له‌م دوواییانه‌دا دژ به چه‌كدارانی فه‌تۆ " فەتحۆڵڵا گولەن " ئه‌نجامیدان.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه هیچ پشتیوانییه‌كی هه‌واڵگری و لۆجیستی له‌هیچ ده‌وڵه‌تێكی بیانی وه‌رنه‌گیراوه، ته‌واوی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه، چاودێری، ئۆپراسیۆن و گواستنه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی میته‌وه ئه‌نجامدراوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە